کتێبی نەژیارڤانی خۆجەیی هەورامان لە زانکۆی ڕازی کرماشان ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کتێبە بە ئامادەبوونی بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری، بەرپرسانی زانکۆی ڕازی، کارناسانی میراتی فەرهەنگی و نووسەرانی کتێبەکە ڕوونوێنی کرا.

کتێبی نەژیارڤانی خۆجەیی هەورامان لەلایەن دکتۆر هادی عەبادی ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ڕازی، عەزیز مستەفایی خوێندکاری دکتۆرای خەڵکناسی زانکۆی تاران و کارناسی خەڵکناسی بنکەی جیهانی هەورامان و ئەندازیار پووریا خالیدی کارناسی نەژیارڤانی بنکەی جیهانی هەورامان کۆ کراوەتەوە.

لە ئەو کتێبەدا فەرهەنگ، دابەنەریتی خەڵکی هەورامان لە نەژیارڤانی لێک دراوەتەوە.

کتێبی نەژیارڤانی خۆجەیی هەورامان یەکەم بەرهەم لە بواری نەژیارڤانی ئەو شوێنە فەرهەنگییە جیهانییەیە و نووسینی ئەو کتێبە دەتوانێت بۆ خوێندکاران و ئەندازیاران بە شێوەی لیزانی و هەروەها چینەکانی جیکەی کۆمەڵگا کە هۆگری لێکدانەوەی فەرهەنگ و شێوەی ژیانی ئەو ناوچەیەن بە قازانج بێت و نووسەرانیش هیوادارن ئەوە ببێتە پێشەکیەک بۆ لێکۆڵینەوەکانی دیکە.