گەڵاڵەی درێژ کردنەوەی مۆڵەتی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا و عێراق لە لایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەڵاڵەی درێژ کردنەوەی بوونی سەربازی تورکیا لە وڵاتەکانی عێراق، سووریا و لوبنان و بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئەو وڵاتانە دوێنێ بە زۆرینەی دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو گەڵاڵە بۆ دوو ساڵ دەسەڵاتی بوونی سەربازی و بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆن لە خاکی وڵاتەکانی عێراق و سووریا دەداتە دەوڵەتی تورکیا. ئەو گەڵاڵە کە لەسەر داوا و واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشکەشی پەرلەمانی کردبوو، بە دەنگی ئەرێنی نوێنەرانی ئاکەپە، جووڵەی نیشتمانی و پارتی باش پەسەند کرا.

نوێنەرانی هەدەپە و جەهەپە وێڕای دژایەتی خۆ لەگەڵ ئەو گەڵاڵە، دەنگی نەرێنیان پێی دا.

جەلال ئادان، یەکێک لە پەرلەمانتارە باڵای پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: ئەو گەڵاڵە مۆتەکای پەکەکە، یەپەگە، داعش و هەموو ئەوانەیە کە دەیانەوێت هێرش بکەنە سەرمان. ئەوەی کە تورکیا بیەوێتبەرانبەریان بوەستێت، ڕەوانترین مافی جیهانە. پەسەند کرانی ئەو مافە ڕەوا لە پەرلەمانی تورکیا زەرووریە.