ڕێوڕەسمی کۆتایی هەشتەمین فێستیڤاڵی سەرانسەری تاکنەوازی دەف بە ناساندنی کەسانی سەرتر لە تاران بەڕێوە چوو.

بە پێی هەواڵی مێهر، هەشتەمین فێستیڤاڵی سەرانسەری تاکنەوازی دەف کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.

ئەم فێستیڤاڵە لە سێ ڕادەی تەمەنی ٧ تا ١٢ ساڵ، لە ١٧ تا ١٩ ساڵ و سەرووی ٢٠ ساڵ بەڕێوە چووە.

لە ڕادەی تەمەنی ٧ تا ١٢ ساڵ پارسا خوراب وەکوو کەسی شیاوی ڕێزنان ناسێندرا.

لە ڕادەی تەمەنی ١٧ تا ١٩ ساڵ ئاراز شێخی دیاکۆ ئارام بونیاد لە سنە بەڕیز پلەی یەکەم و دووهەمیان بە دەست ‌هێنا. هەروەها لە بەشی ژنانی ئەم تەمەنەشدا شیلان عەبدوڵاهی لە مەهاباد پلەی سێهەمی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

هەروەها لە تەمەنی سەرووی ٢٠ ساڵدا مەتین ڕەحمانی و محەمەد مورادی پلەکانی یەکەم و دووهەمیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.