بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی مێدیایی هێزەکانی پاراستنی گەل، لقی سەربازی پەکەکە پاگەندەی کرد کە تورکیا لە شەش مانگی ڕابردوو 323 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.
بە پێی نووسراوی فرات نیوز، هەپەگە لە ڕاپۆرتی شەش مانگەی خۆیدا پاگەندەی کرد هێزەکانی سوپای تورکیا لە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ناوچەی زێ، متینا و ئاواشین، 323 جار چەکی کیمیاییان بەکار هێناوە و لەو ماوەیەدا 101 هێزی پەکەکە گیانیان لەدەست داو و 38 کەسیش بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە بوونەتە قوربانی.