چوارەمین خولی ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی مستەفا بەڕێوە چوو و لە زاناکانی جیهانی ئیسلام ڕێز گیرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، چوارەمین خولی ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی مستەفا بەڕێوە چوو و لە زانایانی جیهانی ئیسلام ڕێز گیرا. لەم ڕێوڕەسمەدا لە ٥ هەڵبژێردراوی خەڵاتی مستەفا ٢٠٢١ ڕێز گیرا.

ئەم ڕێوڕەسمە لە ساڵەکانی ٩٤، ٩٦ و ٩٨ بەڕێوە چووە و سەدان زانای گەورەی جیهان تێیدا بەشدار بوون.

پرۆفیسۆر کامران وەفا ماموستای زانکۆی هاروارد، پرۆفیسۆر زاهد حەسەن ماموستای زانکۆی پرینتستۆن لە ڕیزی براوەکانی خەڵاتی مستەفا ٢٠٢١ دان.

هەروەها پرۆفیسۆر محەمەد سائێغ ماموستای زانکۆی ئەمریکیی بەیرووت، پرۆفیسۆر ئێقباڵ چودری لێکۆڵەری توێژینگەی نێونەتەوەیی و یەحیا تیعلاتی ماموستای زانکۆی ئەلخامسی مەراکش براوەکانی دیکەی خەڵاتی مستەفا لە ساڵی ٢٠٢١ن.

ئەم خەڵاتە هەردوو ساڵ جارێک دەدرێتە زانایان و لێکۆڵەرانی سەرتری جیهانی ئیسلام و بە ناساندنی باشترینەکانی زانست و تەکنیک، پەرە بە لێکۆڵینەوە و فێربوونی زانست لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان ئەدەن.