سەرۆک کۆمار وتی: بنکەی بووژانەوەی گۆلی ورمێ بەم زوانە چالاک دەبێتەوە بۆ ئەوەی نوێنەران و بەرپرسانی پارێزگا کاروباری پێویست بەڕێوە ببەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕيییسی لە سەفەری خۆی بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: مەبەستمان لەم سەردانە دەستپێکی پرۆژەی نوێ نییە بەڵکوو هەموو هەوڵی خۆمان ئەدەین پرۆژەکانی پێشوو کۆتایی بێنین بۆ ئەوەی بۆ لاوان کاروپیشە ساز بکەین و یارمەتیدەری گەشەی وڵات بین.

ئەو سەبارەت بە گۆلی ورمێ وتی: بنکەی بووژانەوەی گۆلی ورمێ بەم زوانە چالاک دەبێتەوە بۆ ئەوەی نوێنەران و بەرپرسانی پارێزگا کاروباری پێویست بەڕێوە ببەن.

ناوبراو هەروەها وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە وڵاتانی بیانی خێرخوازی ناوچە دراوسێیەکان نین، وتی: ئەوان بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانن و ئێمە ئیزن نادەین زایۆنیستەکان پێوەندی ئێمە و دراوسێیەکانمان تووشی کێشە بکەن.

رەییسی داکۆکی کرد: پێوەندی ئابووری و بازرگانی و چالاک بوونەوەی سنوورەکان لە بەرنامە گرینگەکانی دەوڵەتە و بازرگانی کاڵا لە گەڵ دراوسێیەکان دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری و پێوەندی زیاتر لە گەڵ وڵاتانی ناوچە.