ه‌یانى ئه‌مڕۆ له‌سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له‌كاتى نۆره‌گرتنى هاوڵاتیان بۆ كڕینى نان له‌نانه‌واخانه‌یه‌ك، كوڕى به‌رپرسێك ته‌قه‌ له‌نانه‌واكه‌ ده‌كات‌و كه‌سێك بریندارده‌كات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌ ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه‌، له‌ناحیه‌ى حاجیاواى سه‌ر به‌ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، له‌كاتى سه‌ره‌گرتنى هاوڵاتیان بۆ كڕینى نان، هاوڵاتیه‌ك ته‌قه‌ له‌نانه‌واكه‌ ده‌كات‌و كه‌سێك بریندارده‌كات.

هه‌ربه‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌، ئه‌وكه‌سه‌ى ته‌قه‌یكردوه‌ كوڕى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه‌و باوكى پله‌ى لیوایه‌.
له‌هه‌رێمى كوردستان هێرشكردنه‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌لایه‌ن منداڵى به‌رپرسانه‌وه‌ وه‌ك دیارده‌ى لێهاتوه‌و له‌پارێزگاكانى هه‌رێم چه‌ندین حاڵه‌تى له‌وشێوه‌یه‌ دوباره‌ بۆته‌وه‌.