سەرۆکی ڕێکخراوەی فەرهەنگی وەرزشی شارەوانی سنە لە بەڕێوەچوونی دووهەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای خانەقایی بە بۆنەی حەوتەی یەکگرتوویی هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی وێڕی ئاماژە بەوەی کە کوردستان ئاخێزگەی هونەرمەندانی بواری مۆسیقای خانەقاییە، وتی: ئەم فێستیڤاڵە بە بۆنەی ئەوەی وەکوو ڕووداوێکی فەرهەنگی و هونەری و مەبەستێکی شاری داهێنەری مۆسیقا دێتە ئەژمار و لە ئاستی جیهانیدا خاوەن متمانەیە.

ئەو وتیشی: یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە ساڵی پێشوو بە شێوەی مەجازی بەڕێوە چوو. ئەمساڵیش دووهەمین فێستیڤاڵ لە حەوتەی یەکگرتووییدا بەڕێوە دەچێت و دیسانەوە بە بێ بەشداری گشتیی خەڵک بەڕێوە دەچێت.