ئەندامێکی بزووتنەوەی ماف لە عێراق لە بوونی زانیاریهایەک سەبارەت بە دەستێوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەواڵی دا و وتی: هەندێ تۆمەت سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دژی ئەمارات و ئیسرائیل هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی عەین عێراق نیوز، حسێن عەلی جاسم لەم بارەوە وتی: بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتۆتە دەستمان، ئەمارات بە مەبەستی زەبر دان لە حەشدی شەعبی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی گۆڕیوە.

ئەو وتیشی: بە پێی تۆمەتەکان، ئەمارات بە مەبەستی دابین کردنی بەرژەوەندی ئیسرائیل، ئەنجامی هەڵبژاردنی گۆڕیوە و هێزە سیاسییەکان زیاتر لە پێش داکۆکی دەکەنە سەر ڕوون بوونەوەی ئاکامی لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.