بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سی و پێنجەمین کۆنفڕانسی وەحدەتی ئیسلامی وێرای پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام، خۆشحاڵیی خۆیی لە بەشداری لە ئەو کۆنفڕانسە دەربڕی.
ناوبراو بە جەخت لەسەر هەوڵی هێزە بیانییەکان و هەندێک لە ناوخۆییەکان بۆ دروست کردنی ئاڵۆزی لە نێوان موسڵمانان و ترس لە نێوانیان و هەروەها فریو خواردنی هەندێک لە هۆگرانی ئایینەکان و زاناکانیان، وتی: دوژمنان بەدوای وێران کردنی وڵاتانی ئیسلامن تا ئاسانتر بەسەریاندا زاڵ بن.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر پێداویستی ئامادەیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کێشەکانی ئێستا جەختی کرد و زیادی کرد: ئەبێ بۆ دروست کردنی وەحدەت و یەکگرتوویی لە سیاسەتەکانی خۆمان و لە نێوان گەلەکانمان هەوڵ بدەین.