سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە لە کۆمەڵگای ئیسلامی نابێ هیچ کات قسەیەک دژی یەکگرتوویی بوترێط، وتیان: ئوممەتی ئیسلامی دەبێ بیر لە ئامانجی سەرەکی واتا ڕزگاربوون لە نیزامی چەوسێنەریی بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە 27ی ڕەزبەر لە سی و پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتویی ئیسلامی وتەیەکی پێشکەش کرد.

ڕەئیسی وتی: فیکرەی تەقریب و یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی جووڵەیەکی ستراتێژیک و زەرووری ئیستای جیهانی ئیسلامە.

ئوممەت مافی ئەوەی نییە تووشی وەستان ببێت

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئوممەت واتا کۆمەڵێکی ئایینی کە ئامانج و مەبەستێکی یەکەیان هەیە. ئوممەتی ئیسلامی هیچ کات مافی ئەوەی نییە تووشی وەستان ببێت.

نیزامی چەوسێنەریی هەوڵ دەدات ئوممەتی ئیسلامی یەکگرتوو نەبن

ڕەئیسی وتی: ئێوە دەبینن کە پاش شەڕی جیهانیی دووەم و دوو جەمسەری بوونەوەی جیهان و ڕووخانی یەکێتی سۆڤییەت، نیزامی چەوسێنەریی تەنیا یەک دەسەڵاتی لە بەرانبەر خۆیدا دی ئەویش دەسەڵاتی گەورەی ئیسلام بوو و هەموو هەوڵێکی خستە گەڕ ئەم هێزە لە کار بخات.