کورتە فیلمی سێبەر لە ورمێ، لە سێهەمین بەشداریی خۆی، گەییشتە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سێبەر لە نووسین و دەرهێنانی مەجید دروێش نەژاد، ئەم جارە لە بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک نمایش دەکرێت و لەگەڵ ئاسەورێک لە سەرتاسەری جیهانەوە کێبڕکێ دەدات.

ئەو فیلمە بۆ ماوەی پێنج شەو و ڕۆژ لە گوندی درزمی ورمێ، لەلایەن حیکمەت و سۆلەوت سولەیمانییەوە بەرهەم هات.

ئەو کورتە فیلمە دوای نمایش کرانی لە ورمێ گەییشتە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانیش.

فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک 11 ی نۆڤەمبەر2021 بۆ 18 ی نۆڤەمبەر لە شاری دهۆک بەرێوە دەچێت.

لە ئەو فێتیسڤاڵە بەرهەمی دەرهێنەرگەلێکی بەناوبانگی ئێرانیش وەکوو ئەسغەر فەرهاندی، توورەج ئەسڵامی، ئەرسەلان ئەمیری و ... هەروەها ئەکتەرگەلێکی ناسراو وەکوو ئێلناز شاکر دووست و هووتەن شەکیبا خەڵکی سنەش، نمایش دەکرێت.