سەرچاوە پێوەندیدارەکان بە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی عێراق لە کۆتایی ژماردنی دەستی دەنگی سندۆقەکانی دەنگدان لەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەری واع, عەبدولحسێن هەنداوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆتایی ژماردنی دەستی دەنگی سندۆقەکانی دەنگدان لە عێراق هەواڵی دا.
ئەو داکۆکی کرد: ئەنجامی ژماردنی دەستی دەنگەکان هەر وەکوو ژماردنی ئەلکترۆنی بووە و جیاوازی نییە.