وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی ڕەوتی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێرانی دۆستانە و دۆزینەوەیی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕۆژنامەی فایننەشاڵ تایمز ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە فەیسەڵ بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودی نووسی کە ڕەوتی گفتوگۆکانی عەرەبستان و ئێران دۆستانە و دۆزینەوەیی بووە.

فەرحان لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنماەی فایننەشاڵ تایمز وتی: ئێمە نیسبەت بە گفتوگۆکان جیدین. بۆ ئێمە، ئەوە گۆڕانکارییەکانی زۆر گرینگ نییە. ئێمە بەردەوام وتوومانە کە دەمانەوێت ڕێگایەک بۆ سەقامگیر کردنی ناوچەکە بدۆزینەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران پیشتر بە پێشوازی لە بەردەوام بوونی گفتوگۆکان و ئەنجامی کردەییەک کە لە بەرژەوەندی هەر دوولا و ناوچەکە بێت، وتی کە تاران هۆکاری بچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ عەرەبستان نەبوو، بەڵکوو ئوە بڕیارێک بوو کە عەرەبستان چەند ساڵ لەمەوپێش دای.