یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" بە بەشداری سینەماکارانی ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان لە چەند بەشی جیاوازی چیرۆک، ببەلگەیی و کورتە فیلم لە شاری بەرلین بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین لەلایەن کۆمپانی سینەمایی میتعس فیلم، بە بەڕێوەبەرایەتی مەمەد ئۆکتاش، بە دەرهێنەریی هونەری کانی مەعرووف فیلمسازی کورد و بە نمایش کردنی ئاسەوارێک لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی جیاوازی جیهان، لە بەشی جیاوازی چیرۆک، بەلگەیی و هەروەها بەشی کێبڕکێی کورتە فیلم، بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ و بە لەبەرچاو گرتنی رێنماییە تەندروستییەکان و هەروەها بە شێوەی ئۆنلاین بۆ هۆگران لە سینەماکانی کوردستان لە سەرتاسەری جیهان لە ڕۆژانی 22 تا 28 ی ڕەزبەر لە سینەماکانی بابیلۆن، مۆفینتۆ و ئێف ئێس کی لە شاری بەرلین بەڕێوە دەچێت.

ئەو فێستیڤاڵە کە لە دوینێ پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە تا چوارشەممە 27 ی ڕەزبەر درێژەی دەبێت و لە هەر ڕۆژێکدا دوو تا سێ فیلم نمایش دەکرێت.

ئەو ڕووداوە سینەماییە لە ساڵی 2002 ەوە دامەزراوە و گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە سەرتاسەری ئەورووپا دێتە ئەژمار.