ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: وڵاتی لوبنان لە ڕێکەوتی چواری ئۆگۆستی ساڵی 2020 لە بەندەری بەیرووت تەقینەوەیەکی گەورەی بەخۆوە بینی؛ تەقینەوەیەک کە زیاتر لە 200 کوژراو و 6500 برینداری بەدواوە بوو.
شوێنگیری کردنی دۆسیەی تەقینەوەی بەیرووت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەری لە ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکرد بەڵام ئەو دۆسیەش وەکوو ڕووداوەکانی دیکە لە لوبنان لەلایەن لایەنە بیانی و نێودەوڵەتییەکانەوە دەستێوەردانی تێدا کرا؛ واتا ڕووداوێک کە لە دۆسیەی تیرۆری ڕەفیق حریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕووی دا و دوای بە نێودەولەتی بوونی لێکۆڵینەوەکان، ڕاستییەکانی ئەو دۆسیە و هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو جەنایەتە هەرگیز ئاشکرا نەکران.
لە تیرۆری ڕەفیق حریری لە فێڤریەی 2005 چوونی گرووپی لێکۆڵینەوەیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆسیەکە بووە هۆی ئەوەی کە لە قۆناغی یەکەم تەواو بوونی ئەو دۆسیە 15 ساڵ بخایێنێت و جگە لە ئەوە ئەنجامی دۆسیەکەش ئەو جۆرە کە ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕێکخراوە نێودوەڵەتییەکان دەیانەویست بچێتە پێشەوە و باسێک لەسەر تاوانبارانی سەرەکی پرسەکە نەیێتە پێشەوە.
لە ئەو دۆسیە ئامانج، ئیدانە کردنی سووریاو حزبوڵڵا بوو و لە کۆتاییدا ساڵی ڕابردوو دادگای نێودەوڵەتی تایبەتی لوبنان سزای 5 جار زیندانی هەتایی بۆ سەلیم عەیاش ئەندامی حزبوڵڵای لوبنان کە هیچ یەکە لە تاوانەکان دژی ئەو سەبارەت بە تیرۆری ڕەفیق حریری نەسەلێمندرابوو، دەرکرا.
کردەوەی جەنجاڵی مۆرەکانی ئەمریکا
تاقر بیتار ڕۆژی سێشمەە بڕیاری دەستگیر کرانی عەلی حەسەن خەلیل وەزیری پێشوو و جێگری ئێستای نەبیە بری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە پێوەندی لەگەڵ تەقینەوەی بەندەری بەیرووتی دەرکرد.
سیاسی بڕیاردانی دادوەری دادگای لوبنان لە دۆسیەی تەقینەوەی بەندەری بەیرووت دەنگی لایەنی جیاوازی دەرهێنا و ناڕازیان دەڵێن، بە پێی فەرمانی بیانی بەدوای پێکانی گرووپی تایبەتن.
عەلی حەسەن خەلیل لە گفتوگۆ لەگەل ئەلمەیادین وتی: شێوەی بیتار واتا دادوەری دۆسیەکە نایاساییە و زۆربەی یاساکان لە ئەو بارەوە ژێر پێ نراون.
حەسەن فەزلوڵڵا پەرلەمانتاری لوبنانسەر بە فراکسیۆنی حزبوڵڵاش ڕایگەیاند: دەستێوەردانی ئەمریکا لە دۆسیەی تەقینەوەی بەندەری بەیرووت بە مەبەستی تۆقاندنە.
لە ماوەیەکی کورتی دوای تەقینەوەکەی بەیرووت مێدیاکانی سەر بە عەرەبستانی سعوودی و ئەمریکا بە بێ هیچ بەلگەیەک دەستیان کرد بە تۆمەتدان لە حزبوڵڵا.
ئێستاش کە چەند مانگی ماوەتە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان، دۆسیەی تەقینەوەی بەندەری بەیرووت و لێکۆڵینەوەکان لە ئەو پێوەندییەدا بووەتە بیانوویەک بۆ ئەمریکا تا دوایین شانسی خۆی بەرانبەر بەرخۆدان تاقی بکاتەوە و لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکان، لایەنگرەکانی حزبوڵڵا لە ئەو گرووپە دوور بخاتەوە.
ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ کاریگەری لەسەر دەزگای دادوەری لوبنان و لەناوبردنی ڕاستییەکان نەگەییشتووەتە هیچ شوێنێک و حزبوڵڵا لە ئەم دواییەدا بە هاوردە کردنی نەوت لە ئێرانەوە و چارەسەر کردنی بەشێک لە قەیرانی سووتەمەنی ئەو وڵاتە پیلانەکانی ئەمریکای پووچەڵ کردووەتەوە.