بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕانەگەیێندراوە بەڵام پارتە کوردییەکان تا ئێستا نزیک بە 60 کورسی لە کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەست هێناوە.
یەکێک لە کێشەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە پێکهێنانی نوێ بەهۆی فراوان بوونی ژمارەی پارت و لایەنە سیاسییەکانە کە هیچ لایەنێک ناتوانێت بە تەنیا دەوڵەت پێکه بهێنێت. پارتە کوردییەکان بەتایبەتی پارتی دیمۆکرات بەردەوام یەکێک لە لایەنەکانی پێکهێنانی دەوڵەت لە عێراق بووە.
هۆشیار زێباری لە ڕێبەرانی ئەو پارتە لەم دواییەدا پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لە پارتە کوردییە براوەکان لە هەڵبژاردنەکانی وەکوو تیمێک لە بەغدای ڕەت نەکردووەتەوە.
هوشیار زیباری از رهبران این حزب اخیرا تشکیل ائتلافی از احزاب کرد برنده در انتخابات به عنوان یک تیم در بغداد را رد نکرده است.
هەواڵ زاخۆیی، نووسەری کورد ومامۆستای زانکۆ یەکێک لە ئەگەرە هاوپەیمانییەکانی، هاوپەیمانی نێوان پارتی دیمۆکرات و ڕەتوی سەدر وەسف کردووە.
مەجیس شەمکالی لە بەربژێرەکانی پارتی کە لە ئەم خولە لە هەلباژردن سەرکەوتوو بووە وتوویە پارتەکەی دانوستان لەگەڵ هیچ لایەن و هیچ پارتێک ڕەت ناکاتەوە و تەنیا پێوەری ئەوان بوونی ڕوانگە و بەرنامەی هاوبەشە.