كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌وى ڕابردوو 8547 سندوقى كرده‌وه‌و ده‌نگى ناو سندوقه‌كانى به‌ده‌ست جیاكرده‌وه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ده‌رئه‌نجامى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كورسى لایه‌نه‌كان تائێستا، سه‌در دوو كورسى‌و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم چوار كورسى‌و ده‌وڵه‌تى یاسا دوو كورسیان له‌ده‌ستداوه‌و هاوپه‌یمانى فه‌تح سێ كورسی‌و پارتى یه‌ك كورسى زیاتریان به‌ده‌ستهێناوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، گۆڕانكاریى له‌كورسى لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانكراوه‌، به‌ڵام گۆڕانكاریه‌كان زۆرنابن‌و ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى هه‌یه‌ 94% وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌رئه‌نجامى تانه‌كانیش 4 تا 6 كورسى ئه‌گه‌رى گۆڕانكاریى هه‌یه‌.

سه‌رجه‌مى كورسى لایه‌نه‌كان تا ئه‌م ساته‌ به‌مشێوه‌یه‌، ڕه‌وتى سه‌در 72 كورسى، سه‌ربه‌خۆكان 38 كورسى، ته‌قه‌دوم 37 كورسى، ده‌وڵه‌تى یاسا 35 كورسى، پارتى 33 كورسى، هاوپه‌یمانى 17 كورسى، فه‌تح 17 كورسى عه‌زم 12 كورسى‌و نه‌وه‌ى نوێ 9 كورسى، ئیمتیداد 9 كورسى‌و هێزه‌كانى تر هه‌ر لایه‌نه‌و به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى كه‌متر له‌ 6 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌.