بە چاوەدێری وشیارانەی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان 10 کەس لە پێوەندی لەگەڵ دامودەزگا هەواڵگرییەکانی هەندێک وڵاتانی ناوچەکە دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وشیاری و شوێنگیری بەردەوام زانیاری سەربازانی بێ ناونیشان لە پارێزگای بووشێهر، 10 کەس هاوپەیوەند بە سیستەمی هەواڵگری هەندێک وڵاتانی ناوچەکە، ناسێندران و بە ئامانجی شوێنگیری لە قووڵایی پیوەندییەکان و بەرەوڕوو بوونەوەی هەوڵە تیرۆریستانەکانیان، دەستگیر و دوای لێکۆڵینەوە، دۆسیەیان بۆ پێک هات و ڕەوانەی دادگا کران.

لە ئامانجەکانی سیستەمی هەواڵگری ئەو وڵاتانە کۆ کردنەوەی زانیاری و سیخوڕی لە ناوەندە هەستیارەکانی ئێران و بەکارهێنانی دۆخی ئەو کەسانەی کە دانیشتووی ئێرانن و دەتوانن ئاسان هاتوچۆ بکەن بوو کە بە وشیاری سیستەمی هەواڵگری ئێران کەوتنە داو.