بە پێی هەواڵی مێهر، سەرتیپ قادر ڕەحیم زادە وتی: سیستەمەکانی ١٥ی خورداد لە سەر دەستی پسپۆڕان و لێهاتووانی لاوی وڵات بەرهەم هاتوون کە دژی ئامانجەکانی دوژمن ئۆپەراسیۆنێکیان بەڕێوە برد و بە سەرکەوتوویی توانیان ئامانجەکانی دوژمن بڕووخێنن.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرگری لە ناوەندە هەستیارەکان بە شێوەی شەڕێکی ڕاستەقینە مەشقی لە سەر دەکرێت، وتیشی: هێزە بەشداربووەکان لەم مەشقە دەبێ گەڵاڵەی بەرگری ئاسمانی لە ناوەندە هەستیارەکان بەڕێوە ببەن کە ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەری ئەوان بۆ وەرگرتنی ئەزموون.