وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە ئەوەی کە گرووپە دژە شۆرشەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان پەروەردە دەکرێن دژ بە ئێران، وتیشی : ئێمە چوا خول لەگەڵ عەربەستان لە بەغدا گفتوگۆمان کرد، وتی: زیاترین باس لەسەر پرسی دوولایەنە و ناوچەیی و بەتایبەتی سەبارەت بە کەنداوی فارس و یەمەنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: ناوەندگەلێک لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ پەروەردەی هیزە چەکدارەکانی دژە شۆڕشی ئێران هەیە کە لەوێوە ئۆپراسیۆن دەکەن و چەک دەگوازنەوە و بازرگان و کۆڵبەرەکان ناچار بە پێدانی پارە وەکوو باج دەکەن.

خەتیب زادە وتی: ئەو بنکەگەلە ئەبێ کۆ بکرێنەوە چونکوو ئەو بابەتە لەگەڵ نیازپاکی دراوسێیەتی دژایەتی هەیە. ئەو بنکانە چی جیکە ناتوانن سەرچاوەی نائەمنی دژی ئیران بن چونکوو ئێمە وەڵامی پتەویان دەدەینەوە.

ناوبراو لە درێژەشدا وتی: ئێمە چوار خول دانوستانمان لەگەڵ عەرەبستان هەبووە و دوایین خولیشی کاتێک بوو کە ئێمە لە نیۆیۆرک بووین و وتمان ئەو دانوستانانە خەریکە درێژەی هەیە. زیاترین بابەتیش پرسی دوولایەنەو ناوچەیی و بەتایبەتی کەنداوی فارسە. پرسی یەمەنیش بەشێک لە گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان بووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: هیواداین ئەو دانوستانانە ببێتە هۆی ئاسایش لە ناوچەی کەنداوی فارس.