هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی فەرەنگی ئێران لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی پاڵەوانێتی جیهان توانی چوار میدالیای زێڕ و دوو میدالیای بڕۆنز وەدەست بهێنێت و دوای ڕووسیا لە پلەی دووهەم بوەستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی پاڵەوانێتی جیهان لە ڕۆژانی 15 بۆ 18 ی رەزبەر لە شاری ئێسلۆی پایتەختی نرویژ بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا مەیسەم دلخانی لە کێشی 63 کیلعگرام، محەمەد ڕەزا گەرایی لە کێشی 67 کیلۆگرام، محەمەد هادی سارەوی لە کێشی 97 کیلۆگرام وعەلی ئەکبەر یووسفی لە کێشی 130 کیلعگرام میدالیای زێڕ و محەمەد عەلی گەرایی لە کێشی 77 کیلۆگرام و پژمان پشتام لە کێشی 82 کیلۆ میدالیای بڕۆنز دەست بخەن.

هەڵبژاردەی ئێران لە ئاستی گرووپی بە وەرگرتنی 146 خاڵ لە پلەی دووهەمی پاڵەوانێتیەکە وەستا. یانەکانی ڕووسیا وئازربایجان بە ڕیزەوە بە 152 و 107 خاڵەوە پلەی یەکەم و سێهەمیان وەدەست هێنا.