ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: کۆبوونەوەی لێزانی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ ڕوانگەی ناوخۆیی و کاریگەرییە ناوچەییەکان ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاژانسی هەواڵی مێهر و بە هاوکاری ڕادیۆ بەڕێوە چوو. لە ئەو کۆبوونەوە سەید ڕەزا سەدرولحسێنی کارناسی باڵای پرسە ناوچەییەکان و عەلی ئەزبرجاوی نوێنەری پارتی ڕانگەی نیشتمانی عێراق لە ئێران لێدوانیان دا.
سەید ڕەزا سەدرولحسێنی لە ئەو کۆبوونەوە وتی: وڵاتانی عەرەبی لەوانە عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات پارەی زۆریان بۆ کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان خەرج کردووە. ئاڵبەت نابێت ڕۆڵی تورکیا و ئەمریکاش لە ئەو بوارە لە بیر بکەین.
ناوبراو وتیشی: خەڵک بەدوای ئەوەن تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی، کەسێک ببێتە سەرۆک وەزیران کە بتوانرێت گۆڕانکارییەک لە ئابووری ئەو وڵاتە دروست بکات و گەندەڵی تێدا بنەبڕ بکات و لە هەمان کاتیشدا ڕۆڵێکی چالاکی لە ناوچەکە هەبێت.
لە درێژەشدا عەلی ئەلئەزبرجاوی نوێنەری پارتی ڕوانگەی نیشتمانی عێراق لە ئێران وتی: لەبەر ئەوەی کە ئەم هەڵبژاردنە دوای ساڵی 2003 ەوە تا ئێستا بە پێی یاسای نوێ بەڕێوە دەچێت گرینگایەتی تایبەتی هەیە.
ئەو ڕاشیگەیاند کە خەڵک چاوەڕوانن کە خزمەتگوزاری لە دەوڵەتی نوێ زیاتر بێت و ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی مستەفا کازمیش زۆرە