بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوەشکرد، لەکاتى دەستپێکردنى بانگەشەی هەلبژاردن تا دەنگدانى تایبەت ئارام بووە، ئەگەر بەراوردى بکەین بە بانگەشەى هەلبژاردنەکانى رابردوو، ئەمجارە بانگەشەیەکى باش بوو دەنگدانى تایبەتبیش باش رۆیشت
هەروەها وتیشى: " بەشێک لە کێشەکانى ئێمە لە بەغدایە، بۆیە دەبێت لە بەغدا نوێنەرایەتیەکى بەهێزمان هەبێت تا کێشەکان چارەسەر بکرێن".
سەبارەت بە رێککەوتنى لایەنەکانى هەرێم و یەکڕیزیان لە بەغدا قوباد تاڵەبانى روونیکردەوە، دوای هەڵبژاردن لایەنەکان دیاری دەکەن کە چۆن دەچنە بەغدا، بەڵام لەبەغدا پێویستە بەیەکڕیزی و یەکدەنگی لە بەغدا بن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانى خەڵکى کوردستان، دەشڵێت"ئیمە خۆمان یەکەم هەنگاومان ناوە بۆ ئەو یەکڕیزییەو لەگەڵ گۆڕان هاوپەیمانیەتیمان هەیە".
قوباد تاڵەبانى داواشى لە خەڵکى سنورى ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان کرد کە زۆرترین بەشدارى بکەن لەدەنگدان بۆ ئەوەى ئەو ناوچانە بەرەو ئارامى و چارەسەر بچن.