بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، لە ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی بەشێكی زۆر لە وێستگەكانی دەنگدان لە بازنەكانی هەڵبژاردنی سلێمانی، دەرکەوتووە كاندیدەكانی دەرەوەی هاوپەیمانی كوردستان و پارتی دەنگێكی زۆریان لەناو دەنگدانی تایبەتدا بەدەستهێناوە.
هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە هەندێك وێستگە دەنگی كاندیدە سەربەخۆكان و كاندیدەكانی دەرەوەی هاوپەیمانى و پارتى نزیكن لە دەنگی كاندیدەكانی حزبەكانی دەسەڵات.
هەرچەندە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان سەر بە هەردوو پارتى دەسەڵاتدار پارتى و یەکێتین، بەڵام لەم ناو هێزە ئەمنی و سەربازییەکان كاندیدەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی توانیویانە دەنگێکى باش بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.