گرووپی هەڵپەڕکێ کوردیی "ئورمیە گۆڤەند" وەکوو نوێنەری ئورمییە و وڵاتی ئێران لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئێسپانیا پلەی یەکەمی لە بەشی هەڵپەڕکێ فۆلکلۆر بە دەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەرسەلان نەورۆزی سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری "ئورمیە گۆڤەند" لە بە دەست هینانی پلەی یەکەم لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئێسپانیا بە ناوی "فستیڤاڵی ڕەنگەکانی خۆری ئێسپانیایی" هەواڵی دا و وتی: زیاتر لە ١٠ وڵاتی جیهان لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم فستیڤاڵەدا بەشدار بوون.

ئەو وتیشی: ئەم فستیڤاڵە جیهانییە ١ی ئۆکتۆبەر بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو و گرووپی ئورمیە گۆڤەندیش بە هاوکاری نەجات هەنارە، یوونس قادری و پەیام محەمەدپەنا توانی باشترین پلە لە بەشی هەڵپەڕکێ فۆلکلۆر بەدەست بێنێت و دیپلۆمای شانازی پێ بەخشرا.