دانوستانکاری نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆمیتەی یەکەمی کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی: توانای مووشەکی ئێران لە چوارچێوەی مافی ئێمە و بەڵێنە نێونەتەوەییەکان دایە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حەیدەرعەلی بەلووجی وتی: ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر ئەوەیە کە تەنیا ئێران پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام بوو و سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ نەکرد.

ئەو وتیشی: ئێران بەو مەرجەی کە هەموو بەڵێنەکان لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە جێبەجێ بکرێت و گەمارۆکان هەڵوەشێنەوە، پێبەندی بەرجام دەبێت. توانای مووشەکی بەرگری ئێران لە چوارچێوەی مافی ئێمە و بەڵێنە نێونەتەوەییەکان دایە.

ناوبراو داکۆکی کرد: وڵاتانی ئەورووپی جگە لە پێبەندی خۆیان بە بەڵێنەکان، دەبێ گوشار بۆ ئەمریکا بێنن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە بەرجام.

بەلووجی سەبارەت بە تۆمەتە ناوچەییەکان دژی ئێرانیش وتی: باس کردن لەم تۆمەتانە هەوڵێکی پێکەنیناوی بۆ شاردنەوەی تێچووی سەرسووڕهێنەری سەربازی و کڕینی چەک لە لایەن عەرەبستانە.