کێبڕکێیەکانی یەک تەکانی دەستەی 55 کیلۆگرامی پیاوانی پاڵەوانێتی تازەلاوانی جیهان بە ئامادەبوونی مەتین محەمەدی لە سەقزەوە کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ئەندامەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کە خەڵکی سەقزە لە قۆناغی یەکەم نەیتوانی 87 کیلۆگرام بەرز بکاتەوە، لە قۆناغی دووهەم و سێهەم توانی بە سەرکەوتنەوە 87 و 92 کیلۆ تۆمار بکات.

لە دوو تەکانیشدا، مەتین محەمەدی سەرەتا 110 کیلۆگرامی بەرز کردەوە و لە قۆناغی دووهەم و سێهەمدا نەیتوانی 114 و 118 کیلۆ تۆمار بکات.

لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی دەستەی 55 کیلۆگرام پاڵەوانێتی تازەلاوازی جیهان، نوێنەری تایلەند، تورکیا و عەرەبستانی سعوودی پلەی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا و مەتین محەمەدی لە پلەی حەوتەم وەستا.