سەرۆکی زانکۆی کوردستان وتی: لە ساڵی ١٣٩٧ و لە بەرنامەی گۆڕینەوەی خوێندکار بە پشتیوانی ماڵی بەرنامەی ئەورووپی ئێراسموس پلاس ٤١ خوێندکاری ئەم زانکۆیە بۆ زانکۆی کوردستان نێردران.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی لەم بارەوە وتی: لەم ٤١ کەسە، ٢٣ کەس بۆ زانکۆی ئێف ئێچ یوانیومی نەمسا، ٧ کەس بۆ زانکۆی ئای سی دی فەڕەنسە و ١١ کەس بۆ زانکۆی خاینی ئێسپانیا نێردراون.

ئەو وتیشی: بەم زوانە سێ خوێندکاری دیکەش بۆ تێپەڕاندنی خولێکی فێرکاری بۆ زانکۆی کۆلنی ئاڵمان دەنێردرێن. لە دواهەمین قۆناغی ئەم بەرنامەشدا چوار خوێندکاری دیکە بۆ نەمسا نێردران.