سەرکونسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رۆڵی جەلال تاڵەبانی لە پێک هێنانی  یەکگرتوویی و یەکدەنگی چینە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای عێراقی بێ وێنە شرۆڤە کرد.

بە پێی هەوای مێهر, دەقی پەیامی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوەیە:
خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق و رێبەری یەکێتی نیشتمانی رۆڵێکی بێ وێنەی لە پێک هێنانی یەکگرتوویی و یەکدەنگی چینە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای عێراق بووە. ئەم تایبەتمەندییە لە ژیانی سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ناوبراویشدا روون بووە.
هەر بەم بۆنەوە یاد و بیرەوەری چوارەمین ساڵوەگەڕی کۆچ کردنی ئەو بەڕێزە بەرز ڕادەگرین و هیوای سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ پێڕەوانیان دەخوازین.