بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلخەنداق لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هێناویە: لە حاڵێکدا کە کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە دەی ئۆکتۆبەر نزیک دەبێتەوە کە دۆخێکی پیچراو و هەستیار هەست دەکرێت.
ئەلخنداق نووسی: بە پێی ژمارەی هاوپەیمانی و ژمارەی بەربژێرەکان ئەوەی ژە هاوپەیمانی یان گرووپێک بتوانێت دۆخەکە دیاری بکات، دژوارە و ئەوەش بەو واتایەیە کە دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانیگەلێک پێک دێت تا دەوڵەتی داهاتوو و سەرۆکەکەی دیاری بکرێت.
ئەو مێدیا دەنووسێت: ئەو ڕەوتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لایەن کە خۆیان داگرتووە و لە سەروویانەوە ئەمریکا و پاڵپشتەکانی دەستیان داوەتە دەستێوەردان بە مەبەستی هەوڵ بۆ کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان تا دەسەڵاتی بەڕێوەبەری عێراق و سەرۆک وەزیران کە بە پێی ڕاستییەکانی سیاسی ئەو وڵاتە و دەستوور دەسەڵاتی بەربڵاویان هەیە، بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.
ئەلخنداق ڕاپۆرتی دا: بەڵام لایەنگەلێک کە ئەمریکا و پاڵپشتەکانی لە ناوچەکە و جیهان لێیان پاڵپشتی دەکەن چ کەسانێکن؟ ئامانجیان چییە؟ چلۆن دەتوانرێت ئەو گەڵاڵە و ئامانجانەی ئەمریکا شکست بدەن؟
لە ئەو بارەوە ئەو سەرچاوە عێراقیانە کە هەڵبژاردنەکان شوێنگیری دەکەن لە ئەمریکا و بریتانیا ناو دەبەن کە لە بزووتنەوە سێکۆلارەکانی تشرینی (ئۆکتۆبەرییەکان) واتا ئەوانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر بەشداریان دەکرد وەکوو ڕەوتی وەعی و بزووتنەوە ئیمتداد پاڵپشتی دەکەن. ئەوان هەروەها لە هەندێک لایەنی سیاسی عێراقی لەوانە ڕەوتی تەقەدوم بە ڕێبەری محەمەد حەلبووسی و هەندیک لایەنی کوردی بەتایبەتی پارتی بە رێبەری مەسعوود بارزانی پاڵپشتی دەکەن.
ئەو سەرچاوەگەلە جەخت دەکەن کە ئەمریکا و بریتانیا دژی هاوپەیمانییەکانی فەتح و بزووتنەوەی مافن چونکوو ئەوان لە ناخی بەرخۆدان و حەشدی شەعبییەوە دەرکەوتوون. بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکە پاڵپشتی لایەنی ڕکابەر لە هەڵبژاردنەکانن بەتایبەتی لایەنەکانی سوننە بە شێوەیەک کە عەرەبستان و ئیمارات پاڵپشتی محەمەد حەلبووسین و خەمیس خنجەر لەلایەن قەتەرەوە پاڵپشتی دەکرێت و هەموویان لە ژێر سێبەری ئەمریکا دەجووڵێن.