ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی زۆرانبازانی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی جیهانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی پاڵەوانانی زۆرانی ئازادی ئێران چەندین میدالیای زێر و زیویان بە دەست هێنا و توانییان بە سەر ڕکابەرەکانیاندا سەرکەون، ڕێبەری باڵای وڵات پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوە بڵاو کراوەتەوە؛

بسم الله الرحمن الرحیم

سەرکەوتنی پڕ لە شانازی پاڵەوانانی زۆرانی ئازادی ئێران، دڵی هەموومان بە تایبەت گەنجانی وڵاتی شاد کردەوە، سپاستان ئەکەم.

سەیّد عەلی خامنه‌یی

۱۲ ی ڕەزبەر ۱۴۰۰