بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتای ئەرمنستانی خۆی، وتی: ئێمە لە گەڵ ئەرمەنستاندا لە سەر گەشەی هاوکاری سیاسی، ئابووری، گەشتیاری، بازرگانی و فەرهەنگی ڕێککەوتووین.
ئەو وتیشی: بە دەنگی بەرز ڕایدەگەینین ئیزن نادەین هەندێ وڵاتانی بیانی لە سەر پێوەندی ئێران لە گەڵ دراوسێیەکانی و بە تایبەت ئەرمەنستان کاریگەری دابنێن.
ناوبراو راشیگەیاند: هەموو وڵاتانی ناوچە لە سەر بڕوایەکی هاوبەش واتا چارەسەر کردنی کێشە ناوچەییەکان بە بێ دستێوەردانی بیانییەکان ڕێککەوتووین.
هەروەها ئارارات میرزوویان وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستانیش لەم کۆبوونەوەدا وتی: بە پێی ئەو دانوستان و وتووێژانەی بەڕێوەمان بردووە، وێدەچێ داهاتووییەکی باش چاوەڕێمان بێت. هەردوو لایەن لە سەر گەشەی پێوەندی ستراتیژیک ڕێککەوتووین.
ئەو وتیشی: هێرش و دەستدرێژی ئازەربایجان لە ناوچەی بەربڵاوی ئەرمەنستان، هەموو هەوڵی ئێمە دەخاتە مەترسییەوە. ڕێز لە هەڵوێستی ئێران لەم بارەوە دەگرین.