جێگری ژینگەی سروشتی دایرەی گشتیی ژینگەی کوردستان وتی: تا ئێستا زیاتر لە ٩٠ ئەشکەوت لە کوردستان ناسێندراون و دۆزراونەتەوە

بە پێی هەواڵی مێهر، شەهاب محەمەدی وتی: لەو ئەشکەوتانەی کوردستان کە شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرەتایی مرۆڤ بوون، دەکرێ ئاماژە بە ئەشکەوتی کەرەفتوو، سەمەنگان، کۆڵانە گەورە، کانی میکائیل و کۆنە شەم شەم بکەین.

ئەو وتیشی: ئەشکەوتی کەرەفتوو بەناوبانگترین و گەورەترین شوێنی گشتیاری کوردستان دێتە ئەژمار. هەروەها بە مەبەستی پاراستنی میراتە پڕبایەخەکان، لە ساڵی ٩٨دا ئەشکەوتی کۆنە شەم شەم وەکوو ئاسەواری سروشتی تۆمار کرا.

ناوبراو وتیشی:لە دوو ساڵ لەمەوپێشەوە ٢ی ڕەزبەر وەکوو ڕۆژی ئەشکەوتی پاک ناو نرا و ئەمە دەرفەتێکی باش بۆ ئاگادار کردنەوەی خەڵک و بەرپرسان سەبارەت بە پاراستنی ئەشکەوتەکانە.