بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنیا بۆ تاران وتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنیا لە پێشەوە دیاری کرابوو و لە چوارچێوەی پرسی دوولایەنە، پەرەپێدان بە پێوەندی دوولایەنە لە بواری سیاسی، ئابوور و فەرهەنگی و لایەنەکانی دیکە ئەنجام درا. تاران هەم لەگەڵ باکوو و هەم لەگەڵ ئیرەوان پێوەندی باشی هەیە و پێوەندیی لەگەڵ هیچ وڵاتێک بۆدژایەتی لەگەل وڵاتێکی دیکە نییە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە پێوەندی ئێران و ئازەربایجان وتی: گرینگترین پرسێک کە لە ئەو بارەوە هەیە، ئەویش هەوڵ و قسەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی ئازەربایجان دژی ئێرانە و لەو بارەوە بە هاوکارانی خۆمان لە باکوو ئەوەمان ڕاگەیاندووە و بە نهێنی و ئاشکراش وتوویانە کە هۆشدارییەکان دەڵێن. باکوو نابێت ئیزن بدات سنوورەکا و وڵاتەکەی لەلایەن وڵاتێکی سێهەمەوە کەڵکی ئاوەژۆی لێبگیردرێت.
خەتیب زادە هەروەها سەبارەت بە قسەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە بارەی ئازاد کردنی 10 ملیار پارەی ئێران، مەرجی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی ڤیەنا ڕایگەیاند: ئەوەی کە وەزیری دەرەوە وتیان ئەوەیە کە مەنتقی دەوڵەتی ئەمریکا نەگۆڕراوە و دەیەوێت میراتی شکست خواردووی گەمارۆکان لە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەلی ئێران لەلایەن بایدنەوە پارێزراو بێت و ئەو ئەنجامەی کە دەیەوێت لە دانوستانەکانی ڤیەنا بەدەستی بهێنێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئەبێ نیشانی بدات لە کردەوەدا گۆڕدراوە، وتی: ناکرێت ئەمریکا پارەکانی ئێران ئازاد نەکات و قسەش بکات. ئەمریکا بە شێوەیجۆراوجۆر دەیتوانی نیازپاکی خۆی نیشان بدات لەوانە ئازاد کردنی پارەکانی ئێران.