بە پێی هەواڵی مێهر، روحوڵا موتەفەکیرئازاد بڵاوکراوەی ١٦٥ نوێنەری مەجلیسی ئێران بۆ پشتیوانی لە مانۆڕی فاتحانی خەیبەر لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێران و هۆشدار بە ڕژیمی زایۆنی لە مەجلیسدا خوێندەوە.
لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: هەر جۆرە گۆڕانێک لە سنوورەکانی وڵاتانی دراوسێ هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئێمە لە بەرانبەر کردەوەی بیانییەکان بێدەنگ نابین.
ئێمە نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی بە تایبەت نوێنەرانی باکووری ڕۆژاوا وێڕای پشتیوانی هەمە لایەنە لە مانۆڕی فاتحانی خەیبەر، داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکەین هۆشداری نوێنەرانی مەجلیس بە دەوڵەتانی دەڤەری قەفقاز ڕابگەینێت.