ڕژیمی زایۆنی بۆ یەکەم جار دانی بە بەشداری لە پیلانی تیرۆری شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا نا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلموتەلیع، ڕژیمی زایۆنی بۆ یەکەم جار دانی بە بەشداری لە پیلانی تیرۆری شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا نا.

تەمیر هایمەن سەرۆکی لقی زانیاری سەربازی ڕژیمی زایۆنی ناسراو بە "ئەمان" لە بەشداری ڕژیمی زایۆنی لە پیلانی تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هەواڵی داوە.

هایمن لە وتووێژێک لە گەڵ ماڵپەڕی زایۆنیستی والا ڕوونی کردۆتەوە کە تیرۆری فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران پاش ئەوە ڕووی دا کە سرویسی زانیاری ئەمانی ڕژیمی زایۆنی هەندێ زانیاری داوەتە ئەمریکا.