Publish Date: ٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٦:٠٢

سەرۆکی دایرەی سەرچاوە سروشتییەکانی سنە وتی: لە ئاگرکەوتنەوەکانی ڕۆژی پێشووی کێوی ئاویەری سنە، ٣.٧ دۆنم لە پارکی جەنگەڵی ئاویەر سووتا.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد رەئووف نەسری لەم بارەوە وتی: دوو گرووپ لە هێزەکانی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و گرووپێکی کەرتی تایبەت ئەرکی کوژاندنەوەی ئاگرکەیان لە ئەستۆ گرتبوو.

ئەو وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧.٢ دۆنم لە ئاویەر تووشی ئاگر بووە کە گەرچی خەساری زۆری نەبووە بەڵام بەداخەوە ڕوومەتی دڵڕفێنی ئاویەری شێواندووە.