بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ بەحرەین نووسی: پێشوازی حکومەتی بەحرەین لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، خەیانەتی ئاشکرا بە ئامانجەکانی خەڵکی ستەملێکراو و خۆڕاگری فەلەستینە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەس وڵاتێک دەناسین کە ناوی فەلەستینە و پێتەختی قودسە، جەختی کرد: بێ گومان سەوقاتی تێلاڤیڤ بۆ ناوچەکە و بەحرەین تەنیا نائەمنیە.