یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبەری گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێم ڕایگەیاند نەچیروان بارزانی و مەسعوود بارزانی لە سەر شێوەی بەڕێوە بردنی گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێم جیاوازی ڕایان هەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو کاروان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبەری گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێم لە ساڵی 2017، بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک سەبارەت بە ڕێفراندۆم، وردەکاری زیاتری سەبارەت بە ئەو گشت پرسیە دەرخست.

ئەبو کاروان لە دەقێکدا لەژێر ناوی "گشت پرسی لە هەرێمی کوردستان و هەندێک زانیاری" هێناویە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئێستا و سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی هەرێم، لە ئەو کاتەدا جەختی دەکرد کە ئەبێ هۆشداریی و هەڕەشەی وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە بەڕێوە بردنی گشت پرسی جیدی بگیردرێن و ڕێفراندۆم لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوە نەچێت.

ناوبراو لە ئەو نووسراوەدا باسی دەکات کە لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ پلان ڕێژی ڕێفراندۆمەکە بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی وتوویە: ئەبێ لێکەوتەکانی گشت پرسیەکە تەحەمول بکەین، ئەگەری هەیە تورکیا سنوورەکان دابخات کە تەنانەت ئەگەر دوو مانگیش بێت لێکەوتەی نەرێنی هەیە، دەتوانین ڕێفراندۆم لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەڕێوە نەبەین، چونکوو بەڕێوە بردنی کێشەی زۆری بەدواوە دەبێت بەڵام ئەگەر لەوێ بەڕێو ەنەچێت بەرپرسی کێشەکان لە ئەستۆی عێراق دەبێت.