بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە ئامادە بوون لە وەزارەتی دەرەوە، وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی و شەهیدانی وەزارەتی دەرەوە، لەسەر پێگەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوە لە دابین کردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان جەختی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، هێزی قودسی سوپای پاسدارانی سەربازی بێ سنووری وەسف کرد کە ڕۆلی گرینگی لە ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و جیهانی هەیە.
ناوبراو وتیشی ئەگەر ڕۆڵی تایبەتی شەهید سولەیمانی نەبوایە، ئەمڕۆکە ناوچەکە شێوەیەکی دیکەی هەبوو. ئەگەر داعش لە سووریا و عێراق سەربکەوتایە، ئەمڕۆکە سەرتاسەری جیهان تووشی تیرۆریزم و توندڕەوی دەبوو.