سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی نیجێریە یەکەمین دیمانەی خۆی پاش ئازاد بوون لە بەندیخانە لە گەڵ پرێس تی ڤی دەست پێ کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، یەکەمین دیمانەی شێخ ئیبراهیم زەکزاکی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی نیجێریە یەکەمین دیمانەی خۆی پاش ئازاد بوون لە بەندیخانە لە گەڵ پرێس تی ڤی دەست پێ کرد.

مەرزییە هاشمی بەڕێوەبەری ئەم دیمانە یەکەم پرسیاری خۆی بەم شێوە دەربڕی: لە چ کاتێکدا بزووتنەوەی ئیسلامی نیجێریاتان دامەزراند و چ چالاکیهایەکتان کرد؟
زەکزاکی لە وڵامی ئەم پرسیارەدا وتی: ئیدئۆلۆژی کۆمۆنیستی لە سەردەمی خوێندکاری من لە سۆڤیەتدا باو بوو. ئەوان کێشەیان لە گەڵ دین و ئایین بوو. من شارەزایی تەواوم لە سەر زمانی عەرەبی بوو بۆیە ڕەخنەم لە بیرە دژە ئایینیەکانی ئەوان گرت و بەم شێوە دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەمان دەست پی کرد. پاشان بە دەستپێکردنی شۆڕش لە ئێران، بە یارمەتی ئیمام خومەینی چالاکیەکانی خۆمان زیاتر کردەوە.

پرسیاری دیکە سەبارەت بە ڕووداوی زاریا بوو ە ناوبراو بەم شێوە وڵامی دایەوە: لە دەیەی ٩٠، ٦٦ کەس لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بە ڕێوڕەسمی ئایینی کوژران. لە رووداوی زاریا لە ساڵی ٢٠١٥، ژمارەیەکی زۆری خەڵک کوژران و سەدان کەس لە دەوروبەری ماڵی مندا گەمارۆ دران. سێ منداڵی من کوژران و ژمارەیکی زۆریش بریندار بوون. دادگا لە ساڵی ٢٠١٦دا حوکمی بێ تاوانی منی دا بەڵام حوکمەکە جێبەجێ نەکرا. لە مانگی جووڵای ساڵی ٢٠١٨ دادگای باڵای کادونا حوکمی ئازاد کردنی هەموو قۆڵبەست کراوانی ئەم ڕووداوەی دا. پاش ئەم هەموو ساڵە دانیان بە بێ تاوانی ئێمەدا نا بەڵام تا ئێستا قەرەبوویان نەکردۆتەوە.

دەوڵەتی فێدێراڵ دەبێ ئەم دۆخە بۆ هەموو کوژراوەکان قەرەبوو بکاتەوە. بە پێی ئاماری بزووتنەوەی ئیسلامی نیجێریا، ژمارەی کوژراوانی ئەم ڕووداوە ٧٠٠ کەس بووە بەڵام بێگومان ئاماری کوژراوانی ڕووداوی زاریا زیاتر لە هەزار کەس بووە.

شێخ زەکزاکی سەبارەت بە ڕووداوی ڕۆژانی پێشوو لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی ئەمساڵ، ڕایگەیاند: لەم ڕێوڕەسمەدا هێزە ئەمنییەکان خەڵکیان کردە ئامانج. گەرچی ئامارێکی ورد لە سەر کوژراوان و برینداران لە بەردەستدا نییە بەڵام بێگومان ئەوەش ڕوون دەبێتەوە.
شێخ ئیبراهیم زەکزاکی سەبارەت بە هۆکاری تیرهاوێژی بۆ خەڵک لە ڕۆژی قودس و وڵامی ئەم پرسیارە کە بۆچی خەڵکی بێ چەک دەکەنە ئامانج، وتی: بزووتنەوەی ئیمام حسێن، خوێن لە بەرانبەری شمشێر بوو، بزووتنەوەی ئێمەش خوێن لە بەرانبەری گولەیە. ئەوان دەیانەوێ ئێمە ماندوو بین بەڵام عاشوورا ئێمەی فێر کرد ڕانەوەستین. دەیانەوێ ڕێپێوانی عاشوورا و ئەربەعین و ... ڕابگرن بەڵام ئەم ڕێپێوانانە تا هاتنی مەهدی درێژەی دەبێت. ئێمە بەم کارانە بەهێزتر دەبینەوە.
ناوبراو لە وڵامی ئەم پرسیارە کە بنەمای گرینگی بزووتنەوەی شێعەی ئێوە چییە؟ وتی: ئێمە خوازیاری بەرانبەری و بەرەنگاری لە گەڵ ستەمین. بۆ هەموو مرۆڤایەتی تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی هیچ ئایینێکیان نییە. بەرابەریمان بۆ هەمووان دەوێت و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لایەنگری ئێمە بن. ئێمە لە ئەهلی بەیتەوە فێر بووین لە گەڵ ستەم دژایەتی بکەین.