بە پێی هەواڵی مێهر, دەریادار شەهرام ئێرانی ئەمڕۆ لە سنە وتی: زۆر خۆشحاڵم گەڕاومەتەوە سنە چونکوو ئێرە زێد و نیشتمانی منە.
ئەو سەبارەت بە چالاکییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشیش وتی: هاوکارانی من لە قووڵایی دەریاکان و ئەوپەڕی سنوورە ئاوییەکان خەریکی بەڕێوەبردنی چالاکی و راسپاردەن.
دەریادار ئێرانی رایگەیاند: ئێمە لە هێزی دەریایی ئەرتەشدا زیاتر لە ٤۵ هەزار کیلۆمەتر راسپاردەی دەریاییمان بەڕێوە بردووە کە تێیدا لە سێ ئوقیانووسی دونیا و ۵۵ وڵاتی جۆربەجۆر تێپەڕ بووین بێ ئەوەی پێویستمان بە یارمەتی هیچ وڵاتێک هەبێت.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئەمڕۆ ئێمە لە پەنای هێزە چەکدارەکانی وڵات بە هەموو توانامانەوە لە بەرانبەر دوژمن وەستاوین و بۆ ئاسایشی وڵات هەوڵ ئەدەین.
Publish Date: ٢٩ ئەیلوول ٢٠٢١ - ١٧:٠٥
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش تا ئەمڕو زیاتر لە ٤۵ هەزار کیلۆمەتر راسپاردەی دەریایی لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورە ئاوییەکانی وڵات بەڕێوە بردووە.