بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: لە نیۆیۆرک لە گەڵ لۆدریان دیدارێکی باشم بوو و ڕەخنەم لە کەمتەرخەمی و بێ کردەوەیی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئینگلیز کرد.
وتیشی: لۆدریان ئامادەیی جدی پاریسی ڕاگەیاند بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی تاران و پاریس وڕایگەیاند ئەو پەیوەندیانە دەبێ پەرەبسێنێت.