ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکی کرد: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوشێوەی کۆبوونەوەی هەینی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندییەکی بۆ هەرێم نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، عیماد باجەڵان لەم بارەوە وتی: کاتی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە لەم دۆخە هەستیارەی ئێستادا پڕوپاگەندەی داڕێژراوی هەندێ لایەنن کە دۆستی هەرێمی کوردستان نین.
باجەڵان وتیشی: وتەی هەندێ لایەنەکان سەبارەت بە بەشداری بەرپرسە ئیسرائیلییەکان لەم کۆبوونەوەدا درۆیە چونکوو بەغدا لە شۆناسی هەموو ئەو کەسانەی دێنە ناو هەرێمەوە، ئاگادارە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەرژەوەندی هەرێمی تێدا نییە و ئەم دانیشتنە لە هۆتێلێکدا بەڕێوە چووە کە بۆ کارێکی دیکە ئامادە کرابوو.