بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەریی نینای عێراق، حەسەن سالم نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پارلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم هاوپەیمانییە سکاڵای لەسەر بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر تۆمار کرد.
ئەو لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی کۆنفڕانسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنیان لە هەولێر بەڕێوە برد، بۆ ڕەزامەندی ڕژیمی زایۆنی هەوڵ ئەدەن.
حەسەن سالم رەخنەی لە دروشمی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی گرت و ڕایگەیاند: ئەو کەسایەتیانە لە ڕاستیدا هیچ بایەخێکیان نییە تا بتوانن لە ڕێگای بەڕێوە بردنی وەها کۆنفڕانسێکەوە کاریگەری دابنێن.