بەڕێز سەید ڕەزا سەدرولحسێنی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە گشت پرسی هەرێم بە پاڵپشتی وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل و پارەی عەربستان بەڕێوە چووە و هەمیسان لە هەوڵدان کە ئەو بابەتە بورووژێنن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- سەید ڕەزا سەدرولحسێنی کارناسی بواری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەبارەت بە کۆنفڕانسێک کە ڕۆژی ڕابردوو لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو شرۆڤەیەکی داوە کە لە خوارەوە دێت:

ئیسرائیل بەدوای بەدەسەڵات گەیاندنی ئەوانەیە کە بە فەرمیی دەناسن

بە پێی ئەو هەوڵانەی کە لە ماوەی ساڵانی دوایی بۆ شوناس دان بە ڕژێمی جەنایەتکار و بێ شوناسی ئیسرائیل دراوە،یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو ڕژێمە، پرسێکە بە ناوی دابەش کردنی ئەو وڵاتانە کە بەستێنی ئەو بابەتەیان هەیە. ئیسرائیل بە ناسینەوەی وردی کەسەکان و ناوچەی جوگرافیاییەکان لە ئەو بوارەدا بە شێوەی چالاک و بێ حەسێب و کتێب کارگەلێک ئەنجام دەدات.

ئێمە بابەتی دابەش کردنی سوودان لەبیر ناکەین کە لە چەند ساڵی ڕابردوو ئەنجام درا و لە چەند ساڵی ڕابردوو بەشی جودا بووی سوودان، ئەمڕۆکە پێوەندیەکی چڕوپڕی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و لە ڕاستیدا ئیسرائیل لە ئەو ناوچانە وەکوو ناوچەگەلێک کە دەتوانن پاڵپشتیی لێوە بکەن، کەڵکوەردەگرێت و ئاڵبەت پێوەندیشی سەرمایەدانەری ئەو ڕژێمە لە بواری هەڵکۆڵینی مادەی کانزایی لە ئەو ناوچەگەلەوە هەیە.

خەونی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان

بەڵام پرسی ناوچە کوردنشینەکانی عێراق کە لە ڕاستیدا زیاتر لە 90 ساڵە کەردەکان هەموو شەوێک خەون بە سەربەخۆیی هەرێمەکەیانەوە دەبینن، ئەمڕۆکەش بە سەرەڕای هەموو دژایەتییەکانی دەوڵەتی ناوەندی و خەڵکی عێراق، بەشێک لە کوردەکان بەدوای سەربەخۆیین و لە ئەم پێوەندییەدا بەڕێز مەسعوود بارزانی ئاڵاهەڵگرە، بەڵام دوای شکستێک کە لە بواری پرسی گشت پرسی سەربەخۆیی کە تەنانەت بە پاڵپشتی ئەمریکا، ئیسرائیل و بریتانیا و پارەی سعوودییەکان ئەنجام درا، ئەوان ئەمڕۆکەش هەر بە دوای ئەو پرسەدان و هیوادارن بتوانن جارێکی دیکەو ئەو بابەتە بورووژێنن، هەر چەندە کە ئەو بابەتە لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی و هەندێک لایەن هەر لە ناوخۆی هەرێمەوە بەرەوڕوو بووەتەوە و دەوڵەتی ناوەندی عێراق بەیاننامەی دەکردووە و تێێدا هێناویە کە ئەو کەسانەی کە لە ئەو کۆبوونەوە بەشداریان کردووە ئەبێ لێکەوتەکانی ئەو کارەی خۆیان قبووڵ بکەن و لە ئەستۆی بگرن و پرسی دابەش کردنی ناوچە کوردنشینەکان لە عێراق هیچ کات قبووڵ ناکەن و لە دەستووری عێراقیشدا ڕاشکاوانە لە ئەو بارەوە باس کراوە کە عێراق وڵاتێکی یەکپارچەیە و لە ئەو پێوەندییەدا خەڵک و مەرجەعیەت و حەشدی شەعبی و لایەنە سەرەکییەکانی عێراق کاردانەوەیان دەبێت.

خاڵێکی جێ سەرەنجی دیکە لە ئەو پێوەندییەدا ئەوەیە کە ئەو کەسانە بە ناسینی ئیسرائیل و ورووژاندنی ئەو بابەتە کە عێراق ئەبێ لەگەڵ ئەو وڵاتە پێوەندی دیپلۆماتیک و سیاسی هەبێت، بەستێنی ئەو دابەش کردنە خۆش دەکەن و ئیسرائیلیش بۆ بەرەوی پێش بردنی سیاسەتەکانی خۆی لە ئەو بوارە خەرج دەکات.

کاردانەوەی گرووپەکانی بەرخۆدان بە ئەو کۆنفڕانسە

خاڵی دیکە ئەوەیە لە ئەمڕۆکە بەرەی بەرخۆدان لە لایەنی جیاوازی لوبنان، فەلەستین و سووریا ڕێگای هەناسەدانی ئیسرائیلیان بڕیوە و ئیسرائیل بە ئەو هەوڵەی خۆی لە نزیکی ناوەندە هەستیارەکانی دوو وڵاتی ئەندامی بەرەی بەرخۆدان، واتا کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ئاڵاهەڵگر و عێراق وەکوو وڵاتێک کە هەوڵەکانی بەتواوەتی وڵاتێکی تێکۆشەر لە ئەو بوارەدا دەناسرێت، دەیەوێت بە سنوورەکانیانەوە نزیک ببێتەوە و دەستێوەردانی هەبێت.

کەواتە هەر ئەو جۆرە کە ئەو کۆنفڕانسە، کۆبوونەوەیەکی نایاسیی بووە و لە لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە چاوەدێری بە سەریدا نەکراوە، ئەو کەسانە لە ئەو بابەتە کەلکی خراپیان وەرگرتووە و ئەو کۆبوونەوەیەیان بەڕێوە برد، ئاڵبەت بە پێی نزیک بوونی ڕۆژی چلەی ماتەمین و کەشێک کە بە سەر وڵاتی عێراق زاڵە، هێشتا کاردانەوە و هەڵوسێتێکی فەرمی و جیدی لەلایەن گرووپەکانی بەرخۆدان بە ئەو کۆنفڕانسە وەیشوومە و نایاساییە نیشان نەدراوە کە چاوەڕوانی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو و دوای ئەربەعین ئەوە ڕوو بدات، ئالبەت هەر ئەو بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە ئەو بوارەدا وشیارتر بێت.