بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتنی خۆی لە گەڵ داخوازی بە شەهید ناسینی عەلی لەندی تازەلاوی گیانبازی ئیزەیی ڕاگەیاند.
قازی زادەی هاشمی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران لە نامەیەکدا داوای لە ڕێبەری مەزنی شۆڕش کرد کە تازەلاوی ئیزەیی بە بۆنەی لەخۆبوردووییەوە وکوو شەهید بناسرێت کە ڕێبەری مەزن ڕێککەوتنی خۆی لە گەڵ ئەم بابەتە ڕاگەیاند.