سەرۆکی ڕێکخراوەی بەگری بێ چەکی وڵات بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی عەلی لەندی تازەلاوی ١٥ ساڵانی خەڵکی ئیزە پێشکەش کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار غوڵامڕەزا جەلالی سەرۆکی ڕێکخراوەی بەگری بێ چەکی وڵات بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی عەلی لەندی تازەلاوی ١٥ ساڵانی خەڵکی ئیزە پێشکەش کرد.

لە پەیامی سەردار جەلالیدا نووسراوە:

وشەکان توانایان نییە باسی پیاوەتی، غیرەت و لەخۆبوردوویی عەلی لەندی ١٥ ساڵان بکەن کە گیانی خۆی بۆ ڕزگار کردنی دوو شارۆمەند خستە مەترسییەوە.

ئەم تازەلاوە لە حەوتەی بەرەوانی پیرۆز، یاد و ئاکاری شەهیدانی بەرەوانی پیرۆز بە تایبەت حسێن فەهمیدە و شەهید بێهنام محەمەدی زیندوو کردەوە.

وێڕای هاودەردی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو بەڕێزە، ڕایدەگەینم میداڵیای باڵای بەرگری بێ چەک بە بنەماڵەی ئەم تازەلاوە پێشکەش دەکرێت.