جێگری هاواهەنگ کەری بڕیارگەری حەمزە سەیدوشوهەدا وتی: ئیزنی چالاکی نادەینە گرووپە دژە شۆڕشەکان لە سنوورەکانی ڕۆژاوا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل خەلیل زادە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری بۆکان بە وتنی ئەوەی کە گرووپە دژە شۆڕشەکان بە پارەی ئیسرائیل و عەرەبستان تێدەکۆشن وڵات نائەمن بکەن، زیادی کرد: سنووری عێراق بە شێوەی یەک لایەنە لەلایەن هێزەکانی سوپا و پاسەوانانی سنوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و لە ئەو پێوەندییەدا سوپای پاسداران ئیزنی هاتن و چوون بە گرووپە دژە شۆرشەکان بۆ ناو ئێران نادات و بە توندیش لەگەڵیان بەرەو دەبێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هۆشداریی پێوستمان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوە کە ڕێگری بکەن لە هاتنی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە ئەو ناوچە، چونکوو سوپا نائەمنی لە سنوورەکان بە هێڵی سووری خۆی دەزانێت و ئەو جۆرە کارانە قبووڵ ناکات.

خەلیل زادە وتیشی: سەربازان و پاسەوانانی ئێران بە هەموو توانیانەوە خەریکی ئاسایشی وڵاتن بەڵام نوێنەرانی مەجلیسیش ئەبێ لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەوە بابەتی دەرکردنی ئەو گرووپانە لە خاکی عێراق شوێنگیری بکەن.